نوسەران

لەیادی کارەسات و ڕووداوەکانی ١٩٩٣دا

نووسینی : هێدی هەولیری
ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕابوون بەدەستی ڕەشی عەلمانیەت
دەستی ڕەشی عەلمانیەت لەهەر شوێن هەبی، ئیدی یەکەم کەس بووبێتە قوربانی موسڵمانان و ئیسلامیەکانن، ئەوکاتەی ئیسلامیەکانیش نیمچە دەسەڵاتێکیان هەبووبێ لە هەموولاوە سێرەی لێ دەگیرێت و هەوڵی لەناوبردن و خاپوورکردنی لەگەڵ زەوی دەدریت، هەر لەسەر دەستی ڕژێمی دیکتاتۆرو عەلمانیەکانیش چەوسێنراونەتەوە.
ڕووداوە تراژیاکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆو شەڕپێفرۆشتنی لایەنە عەلمانیەکان بەبزووتنەوەی ئیسلامی و پەلکێشکردنی بۆ شەڕێکی نەخوازراوو لوتبەرزی لایەنێک وایکرد شەڕ هەڵبگیرسێت و پاشان یەخەی هەرێمی کوردستانی بگریت ، کە تازە سێ پارێزگای لەدەستی بەعس دەرهێنرابوون.
شکستی ئیداریی لایەنی دۆڕاو لەسیاسەت و بەڕێوەبردندا تەنگ پێهەڵچنینی بە ئیسلامیەکانی کوردستان و پاشان بەدڕندەیی دەستی خۆی سوورکرد بەخوێنی دەیان موسڵمان و هاونیشتمانی لەپێناو حەزێکی حزبی تەسک.
٢٨ ساڵ لەمەوبەر شەڕی ناوخۆ گەیشتە لوتکەی نائەخلاقی و هێزی باڵادەست دەستیکرد بەڕشتنی خوێنی دەیان زانا و بانگخوازو سەرکردەو فەرماندەو سەدان نوسەرو هاوڵاتی موسڵمان و لەدوایشیانەوە شاعیری ناسراوی ئیسلامویست شەهید خدر کۆساری و بەدیلی و بەوپەڕی نامرۆڤانە بەدەستڕێژی گوللە شەهیدکرد.
ئەو ڕووداوە بەتایبەت لەدوای ڕاپەڕین بوو، تابڵێی کارەساتێکی تۆقێنەرو ترسێنەربوو، کە لایەنی دۆڕاو دەستی پێکردو سەرەتای ئاگرەکەشی بەخوێنی بزووتنەوەی ئیسلامیی دەست پێکرد، تا وایلێهات سیستەمی حکومڕانی لەکوردستان بەرەو وێرانێک بڕوات، کە مەرگی حزبەکەی خۆی تێیدا بینیەوە.

ڕاستەوخۆ بڵێین شەڕ پێفرۆشتنی یەکێتی بەبزووتنەوەی ئیسلامی بەو دەرەنجامە ناسۆریەی ئێستا یەکێتی بەو هەموو قۆڕخکاریەی ئابووریەی لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژیەکەی دەستیان پێکردووە، ئینجا قەیرانێک وەک گێژەلوکە بەملی ئەو حزبە لکاوەو وەک ئەوەی لەسەر پشتی گای هاربێت، بەدریژایی دروستبوونی تائێستاشی لەگەڵدا بێت ئۆخەی نەکردووەو جارجاریش برینەکانی بەسوێتر دەبن و قەدماغەکانی دەکولێنەوە بەهۆی خۆخۆری خۆیانەوە، کە دەسەڵاتی کوردی ناوبانگی بەوەوە دەرکردووە.

ئەو ڕووداوانەی لەدوای قەتلوعامی یەکێتی دژی ئیسلامیەکان بەتایبەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و هۆکاری دروستبوونی کێشەکان دۆزی کوردی بۆ چەندین ساڵ بەرەو دواوە بردو لەگەڵ خۆشیدا ناهەمواری و گەندەڵی و خراپەکاری بەدوای خۆیدا هێناوەو تا ئێستاش نە دەتوانن چارەسەری بکەن، وە توانای ئەوەیان نیە خۆیان لێ دەرباز بکەن و لێی دەربچن!
بۆیە لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە سیاسی و چەکداریانەی لەدوای ‌هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە١٩٦٤ تا دوای ڕاپەڕین و دەستبرادن بۆ بێگانە و دەستێخستنی ناو ماڵی خەڵکی تر، پاشان ڕووداوە حەزینەکانی ڕابوونی ئیسلامی لە ١٩٩٣، ماڵی کوردی هەردەم پەرتەوازکردووەو وەرزی خەزان و بەبەرنامەکردنی گەندەڵی و شکستخواردووی دەسەڵات لەوەتەی هەیە بە میرات بۆ ئەو حکومڕانە سەرکێشە ماوەتەوەو بەردەوامیش دەبێت،
لەگەل زۆر قسەی تریش….

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close