نوسەران

شکستی سیکۆلاریزم و گەڕانەوەی دەوڵەتی دینی..

نـــزار کمال
هەمووجیهان دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ بیری ئاینی و ئایدۆلۆجی لەسەدەی نۆزدە وەرگەڕانەوەیەکی خێرای بەخۆیەوە دی ڕووە و سیکۆلاریزم و لیبراڵیزم و ڕێنسانس دژبە بیر و فیکری ئاینی .
دوای ئەوەی جیهان ئەم ئەزمونەی تێست کردو بۆی دەرکەوت کەمرۆڤ خۆی دروستکراوە و دروستکەری خۆی نیە . ئیدی زانی دەبێ مخلوق خالقێکی هەبێت . نابێ و ناکرێ دروستکەری مرۆڤ ڕێساو یاسای بۆ مرۆڤ نەناردبێت تاژیانی خۆیانی پێ ڕێک بخەن . ئەگەرچی لەسەرەتای هەڵگەڕانەوە ئاینیەکانیش لەئەوروپا لەبەرامبەر ئاینی ڕاستەقینەدا نەبوو ، بەڵکو لەبەرامبەر ئەو بت و صەنەم و خورافاتەبوو کە پیاوانی ئاینی دروستیان کردوو وە کردبویان بەدین و زوڵمیان پێ لەخەڵکی دەکرد . هەربۆیە هەرجۆرە تنفوسێک دژی ئەم پیاوە بەناو ئاینیانە لای خەڵکی جێگەی بایەخ و پشتگیری دەبوو .
هەربۆیە زوو ئەم جۆرە بیرە لەناوخەڵکیدا بڵاو بوویەوەو جیهانی تەنی . کوردستانیش تاکۆتایی شەستەکانی ڕابردوو بەم بیرانە ئاخنرابوو .
پێشکەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا دەیان بەڵگەی عەقڵانی دەرخست لەڕاست و دروستی ئاینە ئاسمانیەکان بەگشتی و ئاینی ئیسلام بەتایبەتی کە هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەهاتووە. بۆیە هەمیشە نەیارانی ئیسلام بەدروستکردنی دەیان هێز بۆناشیرینکرنی ئیسلام و بەلاڕێدابردنی هەزار گەنجی خوێن گەرم لەهەوڵدابوون . کەچی لەکۆتاییدا بەزیانی خۆیان دەشکێتەوەو دەچێتە گیرفانی ئیسلامەکەوە . بۆیە ئێستە چرکەیەک نیە لەبوقعەیەکی ئەم جیهانەناوی ( الله )ی تیانەهێنرێت.بەسەدان مرۆڤی عاقڵ ڕۆژانە داغڵی بازنەی ئیمان دەبن .
کەواتە ئیسلامی پێش دووهەزار بەئیسلامی پاش دووهەزار قیاس ناکرێت . ڕۆژبەڕۆژ دەنگی حەق دلێرتردەبێت . بەڕێز ماکرۆن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close