
✍️حه‌سه‌ن حه‌مه‌مين✍️باسک نێت
كاتێك شۆڕشێكى ئامانجدارو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى پڕ باوه‌ڕى ئیمانى و ئه‌خلاقى و ئینسانى و ئیسلامى به‌رپا ده‌بێت ، ئیتر هیچ مانایه‌ك بۆ ژیانێكى ئاسوده‌و خۆشگوزه‌رانى و خۆشخوانى و سیاحه‌تو پاڵدانه‌وه‌و خۆ قه‌ڵه‌وكرن نامێنێت و دروشمى یا شه‌هیدى یا سه‌ركه‌وتن ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌فاهیه‌ته موتڵه‌قه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسكراوه ،ئه‌وان له مه‌یدانى جه‌نگه‌كه‌دا دۆڕاون ، بۆیه ترسنۆكانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆركردنى ژن‌و منداڵى سڤیل و بێ دیفاع و پاشان ترسنۆكانه سه‌ركرده سیاسیه‌كانى مقاوه‌مه تیرۆر ده‌كه‌ن ، به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت و شۆك مه‌بن كاتێك تیرۆركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌ك ئیسماعیل هه‌نیه كۆتایى مقاوه‌مه‌یه‌و ئیتر جوله‌كه‌ى داگیركه‌ر ته‌واوى ئامانجه‌كانى خۆى پێكاوه ،ئه‌وه‌ى له ڕابردودا ڕ‌وى داوه زۆر له‌وه قورستره كه ئێسته ڕوو ده‌دات ، شه‌هیدكردنى سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانى مقاوه‌مه‌ت و خۆڕ‌اگرى جیهادو تێكۆشان سه‌ختى وه‌هایان بۆ پێشهاتوه ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌ى ئێستا ڕوو ده‌ده‌ن مشتێك نیه له قه‌باره‌ى كاره‌ساته‌كان ، باش بزانن ئیسماعیل هه‌نیه تا سه‌د ساڵى تریش ناگاته تاڵه مویه‌كى ئه‌حمه‌د یاسین كه ته‌نها سه‌رى ده‌جوڵا له لایه‌ن جوله‌كه‌ى داگیركه‌ره‌وه تیرۆر كرا‌و هیچ شتێك له مه‌وزعى مقاوه‌مه نه‌گۆڕا ، ئیسماعیل هه‌نیه یه‌ك سه‌ده‌ى تریش ناگاته‌وه به شه‌هیدى سه‌ركرده عیزه‌دین قه‌سام كه به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن جوله‌كه‌ى داگیركه‌ره‌وه شه‌هید كرا ، تیرۆركردنى ئه‌مانه‌و چه‌ندانى وه‌ك نزار ڕه‌یان و یه‌حیا عه‌یاش و ده‌یان و سه‌دانى دیكه نه‌ك نه‌بونه‌ته خاوكردنه‌وه‌ى مقاوه‌مه‌و خۆ ڕاگرى به‌رگرى ئیسلامى ، بگره به پێچه‌وانه‌وه فویان به ژیله‌مۆى مقاوه‌مه‌ت و به‌رگریدا كردۆته‌وه‌و بونه‌ته داینه‌مۆى به‌هێز بوون و هه‌ستانه‌وه‌و خۆڕ‌اگرى زیاتر ، بۆیه نیگه‌ران مه‌بن له هه‌ر شتێك ڕوو ده‌دات دڵنیابن ویستى خودایه .




