نوسەران

علی وردی كێ یە ؟بەپێنوسی منیرە علی عبدالعزیز

علی وردی كێ یە
بەپێنوسی منیرە علی عبدالعزیز
بۆئەوەی عەلی وەردی بناسین دەبێت بگەڕێیینەوە بۆ کۆتایی سەردەمی زێڕینی زانست وشارستانیەتی ئیسلامی ودوای ڕوخانی بەغدای نمونەی زانست وڕۆشنبیری وپێشکەوتن وتەمەدون .
لەمانگی سەفەری ساڵی 656ی هیجری بەرامبەر بەشوباتی ساڵی 1258ی میلادی مەغۆل بەسەرۆکایەتی هۆلاکۆ پەلاماری بەغدایان داو لەدوای12ڕۆژ بەغدایان گرت وکۆتایی یان بەخەلافەتی ئیسلامی هێنا ئەو سوپایەی تەتار و مەغۆل دڕندانە بەربونە گیانی خەڵکی بەغا ولافاوی خوێنیان دروست کردهەندێک ئەڵێن 800هەزار کەس وهەندێک ئەڵێن دوملیۆن کەس لەخەڵکی بەغدا شەهید کرد بەخەلیفەکەشیانەوە
هەرچی زانا وبیرمەند وخوێنەوارە کوشتیان هەرچی کتێبی بەنرخ وسەرچاوەی عیلمی هەیە ئاگریان تێ بەردا لە[بیت الحکمە ماڵی حیکمەت بەناوبانگترین کتێبخانەی جیهان بو ]40ڕۆژ بەغدا ئاگر بو کارەساتی وا لەمێژودا ڕوی نەدابو وئەگەڕان هەرکتێبێکیش لەماڵ وشوێنەکانی تردا نەسوتابو کردیانە ناو ڕوباری دیجلە وفورات بەجۆرێک ڕەنگی دەریاکە گۆڕا وبو بەمەرەکەب هەمو کتێبەکان نایاب ونەفیس وسەرچاوەی زانستی موسوڵمانەکان بون هەروەها بینا گەورەو شارستانیەکانیان وقەسر وباخ وخەستەخانە وقوتابخانە و کتێبخانە هەمویان ئاگر تێ بەردا وێرانیان کرد زۆری خەڵکی بەغایان کوشت وزۆربەیشی بەدوکەڵی ئاگرەکە خنکان .
دوای لەناو چونی عیلم ومەعریفەت وکۆتایی هاتنی سەردەمی زێڕین وکۆمەڵکوژی ئەهلی بەغا ئینجا کەوتنە دروست کردنی دەستەوتاقمی حەشاش وسەرلێ شێواو نوسەری بەکرێ گیراو دەرکردنی کتێبی پڕ وپوچ وپێگەیاندنی زانای دەستکرد وڕۆبۆت وموستەشریق وڕۆژهەڵاتناسیان هێنا لەسەر ئیسلام بنوسێت
هەتا موسوڵمانان ناچار بێت مێژوەکەی وعیلمەکەی لەوانەوە وەرگرێتەوە!
ڕۆژهەڵاتناسەکانیش هەندێکیان بەویژدان وهەندێکیان حاقیدانە کتێبیان نوسی
وە هەمو جۆرە فیتنەیەکیان لەبەغدا وعێراق چاند کەهەتا ئێستا عێراقی پێ گیرۆدە بوە.
عەلی وەردی لەساڵی 1913لە کاظمیه ی بەغدا لەدایک بوە لەبەرئەوەی باوانی ئیشیان دروست کردنی گوڵاو بو ناوبانگیان بە وەردی دەرکردبو ماوەیەک چوە بەر خوێندن بەڵام لەبەر فەقیری ساڵی 1924وازی لەخوێندن هێنا ولەدوکانێکی بچوکی عەتاری ئیشی ئەکرد دەریان کرد ودواتر خۆی دوکانێکی بچوکی دانا ولەساڵی1931دەستی کردەوە بەخوێندنی ئێواران لەشەشی سەرەتایی ساڵی 1932شەشی سەرەتایی تەواوکرد بو بەمامۆستا وجلی ئەفەندی کردە بەرودواتریش ئامادەیی خوێند و بۆ وەرگرتنی شەهادەی بەکالۆریۆس نێردرا بۆ جامیعەی ئەمریکی لە بەیروت لەوێ غەربیەکان زۆر بەدڵیان بو هەستیان کرد گۆڕانکاری پێ دەکرێت لەعێراق ئەمجارە بۆ ماستەر بردیان بۆ ئەمریکا بۆ زانکۆی تەکساس لەساڵی 1948ماستەری تەواوکرد وەساڵی 1950یش دکتۆرای لەهەمان زانکۆی تەکساسی ئەمریکی خوێند و
وفیکری علمانی بو غەرب پێ ی گەیاند وکردی بە فەیلەسوف وپیرۆزیان کرد تابەدڵی ئەوان بنوسێ وقسەبکات وچەندین کتێب ونوسین وبابەت ووتاری هەیە کەلای موسوڵمانان ئعتیباری نیە وبەگشتی دوژمنێکی دینە لەبەرگی ئیسلام دا وچەندین کتیبی بەدڵی ناحەزانی ئیسلام نوسیوە ولەهەندێکیانا پەلاماری هاوەڵ ویارەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەدات وزۆر ڕقی لەئەبوهریرە و ومعاویە بوە
ئەمەش بەرهەم وکتێبەکانیەتی لەڕوی ئیسلامیەوە اعتباری نیە بەڵام لەڕوی ئەدەب وکۆمەڵناسی زیرەک بوە وسودی لە ابن الخلدون وەرگرتوە
-مهزلة العقل البشري. لەم کتێبەی دا پەلاماری ئەبو هریرە دەدات خوا لێ ی ڕازی بێت
-وعاظ السلاطين.
-خوارق اللاشعور (أو أسرار الشخصية الناجحة).
-هكذا قتلوا قرة العين
-لمحات اجتماعية من تاريخ العراق الحديث (8 أجزاء).
-الأحلام بين العلم والعقيدة.
-منطق ابن خلدون.
-أسطورة الأدب الرفيع.
-دراسة في طبيعة المجتمع العراقي
-شخصية الفرد العراقي، بحث في نفسية الشعب العراقي على ضوء علم الاجتماع
لەدوای داگیر کردنی عێراق ساڵی 2003 دیسانەوە امریکا وشیعەکان ناوی علی وردیان خستەوە ناو ناوان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close