جیهانهەواڵ

رێورەسمی بەڕێكردنی تەرمی هەنیە بۆ قەتەر لە تاران بەڕێوەچوو

رێورەسمی بەڕێكردنی تەرمی هەنیە بۆ قەتەر لە تاران بەڕێوەچوو
باسک نێت
بەیانی ئەمڕۆ, رێورەسمی بەرێكردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی, لە زانکۆی تاران دەستی پێكردو, بڕیارە بەرەو قەتەر بەڕێبكرێت.
بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: تەرمی هەنیە لە قەتەر بەخاك دەسپێردێت, دوای رێورەسمی فەرمی بەرێكردنی لە تاران.
ڕێوڕەسمەکە بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و سەربازی و هاوڵاتیانی ئێران بەڕێوەچوو, لە دوایین وێستگەی ڕێوڕەسمەکەش, عەلی خامنەیی, رابەری باڵای باڵای ئێران نوێژی مردوی لەسەر دەکات.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، محەممەد باقر قالیباف, سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەوتارێكدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل باجێكی قورس دەدات, لەبەرامبەر دوژمنكاریكردنی بۆ سەر سنوری ئارامی ئێران, وتیشی: باجێك دەبێت بەخەیاڵیدا نەهاتبێت و پێشبینی نەكردبێت.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران, ئاماژەی بەوەشكرد: كوشتنی سەركردەی گروپە بەرهەڵستكارەكان, كاریگەری لەسەر جەنگ نابێت, ئیسرائیل هەڵەیەكی گەورەی كرد بە كوشتنی هەنیە لە تاران, سەردەمی فەرامۆشكردن بەسەرچوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close