جیهانهەواڵ

ئەمریکا چەند فڕۆکەىەکی بێفڕۆکەوانى ئێرانی خستەخوارەوە

ئەمریکا خستنەخوارەوەى ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئێرانى و مووشەکێکى بالستی لە کەنداوی عەدەن راگەیاند، بەرپرسێکى وڵاتەکەش دەڵێت: هێرشەکان هیچ زیانێکى گیانیان نەبووە.

ئاژانسى رۆیتەرز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى سوپاى ئەمریکا بڵاویکردەوە، “کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداوی عەدەن، 10 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئێرانى خستووتەخوارەوە”.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، “هێزى دەریایى ئەمریکا مووشەکێکى بالستى خستووەتەخوارەوە کە ئاڕاستەى کەشتییە بازرگانییەکان کرابوو، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە”.

هەر لەوبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە ئێکس بڵاویکردەوە، هێزەکانیان سێ درۆنی ئێرانی و موشەکێکی بالیستی حوسیەکانی یەمەنیان تێکشکاندووەو ڕێگر بوون لەوەی ئامانجەکانیان بپێکن

هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆن کێربى، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکى حوسییەکانیان بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریاى سوور پوچەڵکردووەتەوە، حوسییەکانى یەمەنیش بڵاویانکردەوە کە هێرشەکەیان ئامانجى خۆى پێکاوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close