كوردستانهەواڵ

بەهۆی مەترسی لافاوەوە لە هەولێر دەوامی خوێندنگەکان راگیرا

 لەناو سەنتەری شاری هەولێر بارانبارینی بەخوڕ دەستیپێكردووە و ئاوێكی زۆر لە ژمارەیەك گەڕەك كۆبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە، بارانبارینی بەخوڕ لەناو سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێكردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

لە گەڕەكەكانی شاوێس، زانایان، نەورۆز، تەیراوە، شۆڕش، نوسەران، گوڵان، عەنكاوە، بەحركە، هەولیری نوێ، شەقامی شەست مەتری، شەقامی سەد مەتری و هەندێك شوێنیتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و لافاو هەستاوە.

بە بڕیاری هاتوچۆی هەولێر لەبەر مەترسی لافاو و كەوتنەوەی زیان شەقامی 120 مەترسی لای فرۆكەخانەی هەولێر داخراوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە رووی لە ناوچەکەمان کردووە راقیکردنەوەکانی خوێندکاران بۆ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.

دەقی راگەیەندراو.

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/١، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکامان جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close