كوردستانهەواڵ

ڤیزای ئیران جارێکی دیکە کرایەوە بە بەلاش

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵی ئێران

ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئااداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022ی زاینی دەستی پێکردوەتەوە.
شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close