
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دەیەوێت دووربکەوێتەوە لە ململانێ لەگەڵ ئێران و دەشڵێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر ئێران.
دۆناڵ ترەمپ لە وتارێکدا رایگەیاند، گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران کردووە، ئەوان نابیت چەکی ئەتۆمییان هەبێت و تا چانسی رێککەوتنمان هەبێت لەگەڵیاندا، نامانەوێت هیچ بوارێکمان هەبێت بۆ تێکدانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەری ململانێیەکی گەورە هەیە، منیش بە ئەمریکییەکانم وت کە دەبێت ناوچەکە بەجێبهێڵن”.
ئەوەشی وت، دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێککەوتنێک بکەم و ئێمە زۆر لەو رێککەوتنە نزیکین، بەڵام ئەگەری زۆرە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر تاران.
جەختیشیکردەوە، “ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران لەئارادایە، بەڵام ناتوانم بڵێم نزیکە، پێمخۆشە لە ململانێ لەگەڵیان دووربکەمەوە”.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




