
ئەمریکا هێرشی چڕیکردە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران
باسک نێت
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم):
بۆ جاری سێیەم لەم هەفتەیەدا هێرشی چڕیان کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران و لە دوایین هێرشیشدا 140 ئامانجی جیاوازیان پێکاوە.
هێرشەکان لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی دیکە بووە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە تەنگەی هورمز. فەرماندەییەکە دەڵێت: “هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەکی زیرەک و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتییە جەنگییەکانەوە، نزیکەی 140 ئامانجی سەربازیی ئێرانیان پێکا.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




