
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق: ئەو گرێبەستە نەوت و غازەی حکومەتی هەرێم کردوویەتی رەتی دەکەینەوە و دژی یاساکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵە کە دەڵێت “سامانە سروشتییەکانی خاکی عێراق وەکو نەوت موڵکی هەموو تاکێکی عێراقە” پێویست بوو حکومەتی هەرێم پێش گرێبەستەکە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بکردایە.
دەشڵێت: ڕێکارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن بۆ وەبەرهێنانی کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچوە، کە ئاماژەی بە نایاساییبونی ئەو گرێبەستانە کردوە کە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای باڵا فیدڕاڵی ئەنجامدراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




