
لەم هەفتەیەدا پێكهێنانی حكومەتی خوجێی كەركوك یەكلادەكرێتەوە
رۆژنامەی (العربی الجدید):باسک نێت
عەباس بەیاتی, جێگری سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركمان رایگەیاندووە: هێزە سیاسیەكانی كەركوك زۆر لە پێكهێنانی حكومەت نزیكبونەتەوە, كە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو پێكبهێنرێت, بەڵام لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق خرایە ئەم هەفتەیە.
سودانی دەیەوێت حكومەتی كەركوك بە بەشداری هەموو لایەنە براوەكان پێكبهێنرێت, نایەوێت هیچ لایەنێك پەراوێزبخرێت و بێبەشبكرێت, بۆیە داوای دواخستنی دانیشتنەكەی كرد.
پێشبینی دەكەین رێككەوتن لەسەر سەرۆكایەتی حكومەت بەشێوەی نۆرە بێت و هەمووان بەشداربن, زامنكاری جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەش سودانی دەبێت.
رەنگە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەنرێت و, بەدڵنیایی لەم هەفتەیە تێپەڕناكات, ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە.
لای خۆیەوە, محەمەد حافز, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی “عروبە” رایگەیاندووە: رۆژانی داهاتوو یەكلاكەرەوە دەبن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەی و پارێزگارو جێگرەكانی.
جوڵەیەكی سیاسی چڕ هەیە لە بەغدادی پایتەخت بە سەرپەرشتی سودانی, كە كار بۆ پێكهێنانی حكومەتی هاوبەشی و لێكگەیشتن دەكات.
چارەسەركردنی گرێی حكومەتی دیالە, بووەتە پاڵنەرێكی جدی بۆ ئێمە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی كەركوك.
هەمووان هاوڕان لەسەر بەشداری سەرجەم لایەنەكان لە حكومەت, تا زامنی سەقامگیری بكرێت لەسەرجەم پارێزگاكەو, هەمووان رێكیشكەوتوون لەسەر پێكهێنانی حكومەت لەم هەفتەیەدا.
چاوەڕوان ناكەین ئەم هەفتەیە بەبێ پێكهێنانی حكومەتی كەركوك تێپەڕێت و گفتوگۆكانی ئێستاش, بۆ رێككەوتنە لەسەر هەنگاوەكانی كۆتایی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەسەرپەرشتی سودانی.




