جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ناتانیاهۆ: دۆخی تەندروستیم باش نیە

ناتانیاهۆ: دۆخی تەندروستیم باش نیە

باسک نێت

ئەمڕۆ دوو شەممە 10 ی شوباتی 2025، جارێكی دیكە بە تاوانی گەندەڵیی، بنیامین ناتانیاهۆ برایەوە بەردەم دادگا، بەڵام درنگتر لەكاتی دیاریكراو گەیشتوەتە دادگا و لەبەردەم دادوەردا وتویەتی “دۆخی تەندروستیم باش نیە و لەژێر چارەسەری پزیشكیدام” .

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی (فتق و پرۆستات)ـەوە، دادگاییكردنەكەی دواخرابوو بۆ ئەمڕۆ .

لە هەشتەمین رۆژی دادگاییكردنەكەیدا ڕێوشوێنی ئەمنیی توند گیرابوەبەر، ناتانیاهۆ 20 خولەك لەكاتی دیاریكراوی دادگاییكردن دواكەتووە و بە پارێزەر و دادوەرەكەی وتووە “هەست ناكەم تەندروستیم زۆر باش بێت و بە ئاستەمیش توانیومە بێمە ناو دادگا” .

بۆ خۆدزینەوە لە لێپرسینەوە و دادگاییكردنەكەی لەبارەی ئەو گەندەڵییانەی ڕوبەڕوی خۆی و خێزانەكەی كراوەتەوە، ناتانیاهۆ بە دادگای وتووە “من تازە لە سەردانێكی مێژوویی گەڕاومەتەوە، سەردانێك كە نەك تەنها خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵكو تەواوی ئیسرائیل بۆ نەوەكانی داهاتووش دەگۆڕێت و بە دەیان دەستكەوتەوە گەڕاومەتەوە”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close