نوسەران

فێمینیست وجێندەربازەکان ناوی خۆیان گـــــۆڕی

فێمینیست وجێندەربازەکان ناوی خۆیان
گـــــۆڕی

منیرە علی عبدالعزیز✍️باسک نێت

دوای شکستهێنانیان لە پلان و بەرنامەی چەپەڵی تێکدانی شیرازەی خێزان، وپاش ئەوەی ژنە فێمینیست وجێندەربازەکان کەوتنە بەرنەفرەت و توڕەیی کۆمەڵگەی کوردی و خەڵکی ڕەسەن و هۆشیار کاتێک بۆیان دەرکەوت کۆمەڵگەی کوردی قبوڵی ئەو بەرنامە بۆگەن ونەخوازراوەی ئەوان ناکەن وڕیسوابون

لەژێر گوشاری supporter کانیان بە ناوی تر بەڵام بەهەمان بەرنامەوکاری پیس و چەپەڵی پێشووتریان بەپشتگیری سەفارەتخانەکان و ڕێکخراوەکانی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان کۆبونەوەولە کۆنگرەیەک بەناونیشانی (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتێکی هەرێمی)[ تحالف ندی ] خۆیان ڕێکخستەوە .بەرنامە،کاریان پیادەکردنی پیلانێکی ترسناک و مەترسیدارە دژ بەخێزان وگەنجان وژنان ومناڵان وئەخلاق وبەهاباڵاکانی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا،
هەربۆیە ئەرکی سەرشانی هەموو چالاکوانێکی ڕەسەن و خاوەن قیەم ئەخلاق و تێکڕای مامۆستایانی ئاینی و ڕێکخراوەکانی خوشکان و پارێزەرانی خێزانە کە جارێکی ترو دووبارە بەگژیاندا بچنەوەو ڕێگا نەدرێت مەرامە پیس وپیلانە قێزەون و نەگریسەکانیان سەربگرێت لەگەڵ ئەوەشدا بەهیچ شێوەیەک هیچ دامەزراوەو دەزگایەک مامەڵەو تەعامول لەگەڵ ئەم ناوە تازەدا نەکەن وە چاک بزانن هەمان دەستەو تاقمی پێشون ئەوانەی کە دەیانوت ناوی من ناوی دایکمە وهەمان جێندەربازەکانی دوێنێن
تەنها ناوەکەیان گۆڕیوە
، لێرەوە دوبارە پێیان دەڵێین ئێمە لەدژتان دەوەستین
خەباتمان لەدژتان بەردەوامە لەژێر هەرناو ولەبن دەستی هەر وڵات ومسئولێکدا بن هەرگیز ناهێڵین مەرامی نەگریستان بێتەدی
جارێکی تریش دەیڵێیینەوە خێزان و ئەخلاقی کۆمەڵگا نەوت وغاز نیە بەئارەزوی خۆتان هەڕاجی کەن

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close