جیهانهەواڵ

تاڵیبان: چاوخشاندنەوە بە رێككەوتنی دەوحەدا دەكەین، ئەگەر ئیدارەی بایدن پێشێلی بكات

بزووتنەوەی “تاڵیبان”ی ئەفغانی رایگەیاند، چاو بە رێككەوتنامەی دەوحە لەگەڵ ئەمەریكادا دەخشێنێتەوە، ئەگەر ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن پێشێلی بكات.

سوھەیل شاھین، گوتەبێژ بە ناوی نووسینگەی بزووتنەوەكە لە دەوحە گوتی: “ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ تەنھا چوار ساڵ نەكردووە، بەڵكو رێككەوتنێكمان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و سیستەمە دەسەڵاتدارەكەیدا كردووە، ئێمە پابەندین بە رێككەوتنەكە و لە حاڵەتێكدا لە لایەن ئیدارەی بایدنەوە پێشێل كرا، ئەوە ئێمە ھەڵسەنگاندن بۆ ھەڵوێستی خۆمان دەكەینەوە”.

لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تاران، گوتەبێژ بە ناوی نووسینگەی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوحە گوتیشی: بزووتنەوە لە حاڵەتی مانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا دوای (14) مانگ بە “داگیركار”ی ئەفغانستانی دادەنێت. ئاماژەشیكرد، بزووتنەوەكە “بۆ ماوەی (20) ساڵ شەڕی ھێزەكانی ئەمەریكایان كرد و لە حاڵەتی مانەوەیاندا بەردەوام دەبێت لە شەڕكردن لەگەڵیاندا”.

شاھین جەختیكردەوە، لەوەی بەشێكی رێككەوتنەكە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، پێكھێنانی حكومەتێكی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەگرێتە خۆی. گوتیشی: “ئەمە واتای ئەوەیە، حكومەتی ئێستای كابوڵ ھەڵدەوەشێتەوە و حكومەتێكی نوێ پێكدەھێنرێت، ئەم حكومەتە بەڕێگای دانوستان نامێنێت و دەڕوات، حكومەتێكی نوێ پێكدەھێنرێت بەڕێگای دانوستان لەگەڵ كۆمەڵە جیاجیاكانی ئەفغانستان.

ئیدارەی جۆ بایدن، بە حكومەتی ئەفغانستانی راگەیاندبوو، نیازی وایە پێداچوونەوە بەو رێككەوتنەدا بكات، ئەوەی لە رێكەوتی (20ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) لە نێوان واشنتن و بزووتنەوە واژووكرا.

سەرچاوە: “RT”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close