نوسەران

توندڕەوە کۆنەپەرستەکان ئاشووبی ئەم هەرێمەن

توندڕەوە کۆنەپەرستەکان ئاشووبی ئەم هەرێمەن

سەعد گوڵپی✍️باسک نێت
بزووتنەوە، هێزێکی ئیسلامی نەتەوەیی خاوەن خەباتی شاخ و شار و هەڵقوڵاوی ناڵە و ئازاری گەلی کوردی موسڵمانە، ئەمەش دروشمی بزووتنەوەکان نییە، بەڵکو وتەی یار و نەیاری ئەم هێزە سیاسییە بووە لە دوێنێ و ئەمڕۆدا، چونکە بناغە و جوڵە و بەرگری و خوێنبەخشینی ئەم هێزە بە کردەیی ئەوەی سەلماندووە کە چۆن و بۆچی دروستبووە، هاوکات لەلایەن کێ و لە کوێ دامەزرا.
ڕابەرانی ئەم هێزە سیاسییە، هەڵقوڵاوی گیان و ئازاری ئەم گەلە ستەمدیدەن، کێ بوێری ئەوەی هەیە باسی خیانەت و مەلەف و گیرفان و ئەخلاقی دامەزرێنەرانی ئەم حزبە بکات، بێ منەت بێت با بیدرکێنێ.
کێ بوێری ئەوەی هەیە با بیڵێت کە ئەم هێزە دروستکراوی وڵاتان و بۆ دژایەتی کورد دروستبووە.

ئەم هێزە بێ منەتە و بێ منەتیش دەبێ لە یار و نەیار، با ئەو خیانەتانەی لە ئایین و گەلی کورد کردونی با بیدرکێنێ.

ئەو بەناو دکتۆر و دۆڕاوانەی هێرش دەکەنەسەر ئیسلام و ئەم هێزە ئیسلامییە نەتەوەییە جگە لە دەستکردن بە هەگبەی بەتاڵیان هیچیتریان لێ سەوز نابێ.

پێمخۆش نییە ناوی ئەو هێرشبەری توندڕەوی دۆڕاوە بهێنم، چونکە لەو ئاستە بێئاستەدا نییە، بەڵام ئەوە بزانن ئەم کۆنەپەرستە هەلپەرستە نابەرپرسە بێ هەڵوێستە، لە مێژووی خۆیدا هەمیشە هەلپەرستانە پاڵپشتی لایەکی کردووە، بۆ مەرامی خۆی بەناوی پاڵپشتی گەل، بەڵام وانەبوو، تاکو دوێنێ بوو بەناوی ئازادییەوە هوتافی دەکێشا و پاڵپشتیکاری ئەو هێزە ئیسلامیانە بوو کە ئێستا بە داعش لەقەڵەمیان دەدا، ئەمڕۆش پاڵپشتی ئەو هێزانەیە کە ئەوکات دژایەتی دەکردن، جا خەڵکی کوردستان ئێوە بڕیار بدەن، ئەم داماوە دۆڕاوە بێزراوە قێزەونانە بیری تەسکی توندڕەوی و ئاشوبگێری لەم هەرێمە ئەچێنن، یان هێزێکی ئیسلامی کوردانە کە هەزاران خوێنی ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەی بەخشیوە بۆ پاراستنی ئایین و کلتوری ڕەسەنی کوردی و ئێستاش دژایەتی دەکرێ.

ئاخر دوختەر، یەک تۆز مێژووی ئەم بزاڤە و مێژووی پڕ لە شکستی خۆشت بخوێنەرەوە “ئەگەر هۆشت هەبێ”، ئەوکات بوێری ئەوە بکە هێرش بکەرەسەر ئیسلامی.

هەرچەندە ئەم ڕێگایە پڕ لە نورە دوورە و هەنگاو دەنێ، یار بە یار دەڵێ خۆتلادە خۆم دەکەمە قوربانی ئەو ڕێیە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئەو ڕێیە فراوانتر و جوانتر دەبێ، ئیتر ئەوانەشی خۆیان لە لیتاوی عەرەقی شەرمەزاری خۆیان گەوزاندووە، لە مێژە بوونیان هەبووە و هەیە، ئێمە هێندەی باڵە مێشولەیەک گرنگ نین بەلامانەوە، چونکە دەزانین زۆربوون لەمانەی ئێستا گەورەتر و دەسەڵاتدارتر، بەڵام مێژوو شاهیدە کە سەریان داوێتی لە بەرد و نەیانتوانیووە هێندەی سووکی خۆشیان زیان بەو ڕێیە بدەن کە ئێستا ئەم بزاڤە ئیسلاییە لەسەری ڕێ دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close