
“ئێران گەرووی هورمز دابخات، داهاتی نەوتی عێراق تەنیا بەشی 14%ی موچە دەكات”
باسک نێت
نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری
ئەگەر ئێران گەرووی هورمز دابخات، رێگری لە عێراق دەكات نەوتەكەی لە باشورو لەرێگەی دەریاوە هەناردە بكات، بەمەش هەناردەی نەوتی عێراق رۆژانە لە 3.4 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 210 هەزار بەرمیل دادەبەزێت، كە 200 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لەرێگەی دەروازەی جەیهانی توركیا (مەبەست لە هەناردەی نەوتی كوردستانە)و 10 هەزار بەرمیلی رۆژانەی تری لەرێگەی تانكەرەوە دەڕوات بۆ ئوردن.
تەنانەت ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بۆ 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، داهاتی نەوتی عێراق لە 7 ملیار دۆلارەوە بۆ كەمتر لە یەك ملیار دۆلار دادەبەزێت كە ئەمەش بە زەحمەت بەشی دابینكردنی 14%ی موچە دەكات.
هەموو ئەمەش بۆیە روودەدات چونكە بەپێچەوانەی سعودیەو ئیمارات و ئێرانەوە، عێراق ئێستا هیچ رێگایەكی جێگرەوەی نییە كە ئامادە بێت بۆ هەناردەكردنی نەوت، بۆیە جگە لە چارەیەكی خودایی كە رەنگە رێگری لە جەنگ یاخود داخستنی گەرووی هورمز بكات، بژاردەیەكی ترمان نییە.




