
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران
باسک نێت
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەبێت دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئەگەر دەخوازێت لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بگاتە رێککەوتن و خۆی بەدوور بگرێت لە مەترسی شەڕی چەکداری.
رۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئەگەر ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمی مەدەنی دەوێت، دەتوانێت وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە یەکێکیان هەبێت، ئەوەش لەڕێی هاوردەکردنی مادەی پیتێنراو.
سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنیش لەگەڵ تاران، رۆبیۆ رونیکردەوە: بە هەموو لایەک دەڵێم کە ئێمە هێشتا زۆر دوورین لە هەر جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، رەنگە ئەنجامنەدرێت، نازانین، بەڵام دەمانەوێت بگەینە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەم بابەتە بەبێ ئەوەی پەنا بۆ بژاردەی دیکە ببەین.
ئەوە لەكاتێكدایە، ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەبواری وزەی مەدەنیدایە، جەخت لەوەش دەکاتەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم بە پلەيە ك نادات كە بۆ دروستكردنی چەکی ئەتۆمی بەركاربێت، ماوەیەكی زۆریشە رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بێت.