
باسک نێت
چاودێرێکی سیاسی ئاشکرای دەکات، حکوومەتی عێراق لەو قەرزانەی خۆی له سهر دەوڵەتی لوبنان خۆش دەبێت کە مەزندە دەکرێت زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بێت.
سادق مووسەوی، چاودێری سیاسی عێراقی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) ئاشکرای کردووە، کە حکوومەتی عێراق دەستبەرداری ئەو پارە کەڵەکەبووانەیەی خۆی بووە کە بە قەرز بە دەوڵەتی لوبنانی داوە.
ئەو چاودێرە سیاسییە، مەرجی لێخۆشبوونی عێراقی خستووەتە ڕوو کە پارەکە بخرێتە سندوقێکی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە وێران کراون.
ئاماژەی بەوەش داوە، عێراق ماوەی سێ ساڵە سووتەمەنی بۆ لوبنان دابین کردووە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.
هەروەها نووسیویەتی:«قەرزی عێراق لای لوبنان بریتییە لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی».
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە