ئابووریكوردستانهەواڵ

كۆمپانیای هانت ئۆیەلی ئەمریكی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند

كۆمپانیای هانت ئۆیەلی ئەمریكی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند

باسک نێت
ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای “هانت ئۆیل”ی ئەمریکی، دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوەش دوای نزیکەی مانگێک لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە یەکێک لە کێڵگەکانی لە شاری دهۆک کردە ئامانج.

وتەبێژی کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز”ی وتووە: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەم لێدوانە دوای راگەیاندنی دەستپێكردنەوەی كاری کۆمپانیاکانی تری نەوت دێت، كە دواینیان، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بوو، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی کوردستان راگەیاند ، کە مانگی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close