ئابووریكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێم: تۆڕێکی قاچاخچییەتی ئاشکراکران

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، “توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت، کە تا ئێستا زیاتر لە سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە.

لە رونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی هەولەکانی وەزارەتی دارایی بۆ کۆنترۆڵکردنی مەرز و دەروازەکان لە پێناو رێگریکردن لە کەسانی ساختەکار، کە گوێنادەنە بەرژەوەندی گشتی و سەرقاڵی تەزویر و یاسا شکاندن و قاچاخچییەتین، توانرا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سلێمانی تۆڕێکی قاچاخچییەتی و تەزویر ئاشکرا بکرێت، کە بایی زیاتر لە سەدان ملیۆن دینار تەزویریان کردووە و زیانیان بە دارایی گشتی گەیاندووە.

لە رونکردنەوەکەدا هاتووە،لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە، بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close