لە ناوچەی کوچوک چەکمێجەی ئیستانبوڵ، بە هۆکارێکی نادیار باڵەخانەیەک داڕما و چەندین کەس لەژێر داروپەردووەکەیدان.
باسک نێت
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، نزیکەی کاتژمێر 8:40 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچەی کوچوک چەکمێجە سەر بە پارێزگای ئیستانبوڵ، باڵەخانەیەکی سێ نهۆمیی بە هۆکارێکی نادیار داڕما و چەندین کەس لەژێر دارو پەردووەکەیدا ماونەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پاش ڕووداوەکە چەندین تیمی بەرگریی شارستانی و پزیشکی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و تائێستا سێ کەسیان لەژێر داروپەردووەکەدا بە برینداری دەرهێناوە.
لەئێستادا گەڕان بەدوای کەسانی ژێر داروپەردووی باڵەخانەکە بەردەوامە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە