عێراقكوردستانهەواڵ

کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا

کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

باسک نێت – کەرکوک

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاری کەرکوک بەڕێوە بچێت.

یەکێتی نیشتیمانی و فڕاکسیۆنی بابلیۆن، لە نوسراوێکدا داوایان لە ڕاکان جبوری سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرد بانگەواز بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکات تا لەو کۆبونەوەیە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرێت. بەڵام تا ئێستا ڕاکان جبوری ئامادە نەبووە بانگەواز بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close