جیهانهەواڵ

سی ئێن ئێن: ئەگەری رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کەمبووەتەوە

سی ئێن ئێن: ئەگەری رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کەمبووەتەوە

باسک نێت

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە کە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێک کە هەموو داواکارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا جێبەجێ بکات زۆر کەمە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردبوو کە ترەمپ تاوتوێی وەشاندنی گورزێکی سەرەتایی سنوردار دەکات بۆ ناچارکردنی تاران بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن.

بەپێی زانیارییەکانی واڵ ستریت جۆرناڵ، هێرشە ئەگەرییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناوەندە سەربازی و حکومییەکان دەگرێتەوە، بەڵام تاران لای خۆیەوە هۆشداری توندی داوە و نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە کە لێدوانەکانی ترەمپ نیشانەی ئەگەری راستەقینەی “دەستدرێژی سەربازییە”.

ئێران لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەدوای گرژیدا ناگەڕێت و جەنگ دەستپێناکات، بەڵام لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیدا وەڵامی توندی دەبێت، هەروەها نوێنەرایەتی ئێران رایگەیاندووە کە لە کاتی روودانی هەر هێرشێکدا، هەموو بنکە و دامەزراوەکانی “هێزی دوژمن” دەبنە ئامانجی رەوا بۆ ئەوان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close