كوردستانهەواڵ

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەرکووک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا بە هۆی تەقین و کەوتنەوەی ئاگر لە فڕنێکی نانکردن، سێ کرێکار لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوک گیانیان لە دەستدا و دوانی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەرەکى دۆمیزى شارى کەرکوک ئاگر لە نانەوایەک کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە (5) کەس سوتاون کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و دووانى دیکەش ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

هەروەها دواى رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى ڕوداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕڵکراوە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان جگە لە فڕنەکە چەند دوکانێکی دەوروبەری فڕنەکەش سوتان و زیانیان پێ گەیشتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close