
تورکیا و ئێران و ڕوسیا لەبارەی دۆخی سوریا بڕیار دەدەن
باسک نێت
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیاوە بڵاویکردەوە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران و ڕوسیا سبەینێ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە وەک بەشێک لە پرۆسە و ڕێککەوتنی ئاستانا لەبارەی دۆخی سوریا گفتوکۆ دەکەن و بڕیاری کۆتایی دەدەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ لە بەغدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا و عێراق لەبارەی دۆخی سوریا کۆدەبنەوە.
هاوکات گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە پێشرەوی کردن و دەستبەسەراگرتنی شارو شارۆچکەکانی سوریا و لە ناوەندی شاری حمس نزیک دەبنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە