ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دووساڵ لە تاوان و کۆمەڵکوژیەکانی نەتانیاهۆ دژ بە گەلی موسوڵمانی غەزە، جارێکی تر تەنها بۆ خۆدزینەوە لە ئامادەبوون لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی وەک تاوانباری جەنگ دەستی کردووە بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی غەزە.

لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵ و بانگەشانەی ووڵاتانی ئیسلامی و خەڵکی ئاشتیخوازی جیهان بۆ کۆتایی هاتن بەو تاوانە دڕندانانە، نەتانیاهۆی خوێن ڕێژ سەلماندوویەتی کە تاوانباری جەنگ و گەورەترین خوێن ڕێژە لە جیهاندا و لەگەڵ بوونی فشاری زۆر مل نادات بۆ ئاشتی و ڕۆژانە بەردەوام بووە لە قەتل و عامی موسوڵمانانی غەزە.

ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی داوا لە ووڵاتانی ئیسلامی دەکەین زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە و جیاوازیەکان وەلا بنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە وەحشیگەریەکانی ڕژێمی زایۆنی و پووچەڵکردنەوەی خەونی گڵاویان بە دروستکردنی بەناو دەوڵەتی ئیسرائیلی گەورە. لەبەر ئەوەی جیهانی ئیسلامی و ووڵاتانی دونیاش تێگەیشتوونە لە ترسناکی ئەو کەسە و ڕژێمەکەی لەسەر مرۆڤایەتی لە ناوچەکەدا.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان-عێراق، ٢٠-٨-٢٠٢٥

بعد مرور ما يقارب عامين على الجرائم والمجازر التي ارتكبها نتنياهو ضد شعب غزة المسلم، عاد مجددًا، فقط من أجل التهرب من المثول أمام المحكمة الدولية كمجرم حرب، لیشنّ هجوما إرهابيا جديدا على سكان غزة.

رغم جميع المساعي والنداءات التي أطلقتها الدول الإسلامية وشعوب العالم المحبة للسلام لوضع حد لتلك الجرائم الوحشية، اثبت نتنياهو السفاح بانه مجرم حرب واكبر سفاح في العالم ، ومع وجود ضغوطات كثیرة الا انه لا یرضخ للسلام ومستمر في ارتكاب المجازر اليومية بحق مسلمي غزة.

نحن في حركة الإسلامية نطالب الدول الإسلامية بأن تقترب من بعضها أكثر وتتجاوز الخلافات فيما بينها، من أجل مواجهة جرائم النظام الصهيوني ووضع حد لإراقة دماء الأبرياء وافشال احلامهم الخبیثة بتأسيس ما یسمی “دولةاسرائيل الكبرى”. وذلك لأن العالم الإسلامي والدول العالمية قد أدركت خطورة هذا الشخص ونظامه على الإنسانية في المنطقة.

المكتب السياسي لحركة الإسلامية في كردستان – العراق
20-08-2025

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close