عێراقكوردستان

حکومەتی عێراق مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەبڕێت

باسک نێت

سەنا موسەوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە، مووچەی پێنج هەزار و ٢٠٠کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی راگیراوە بەهۆی ئەوەی ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەبووە و تۆمارکراون.

وتیشی: لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە و پێویستە هۆشیاری و ڕێنمایی زیاتر بە کرێکارانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی خۆیان تۆماربکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتی مووچەیەکى هەمیشەیى نیە بەڵکو هاوکارییە، ئەگەر گەنجێک کاری بۆ بدۆزرێتەوە و ڕەتیبکاتەوە، مووچەی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتییەکەی دەبڕدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close