
بۆچى كورد‌و سووننه به‌خێرایی پشتیوانی‌یان بۆ كازمى ڕاگه‌یاند؟
كازمی لە نێوان پشتیوانان و نەیارانی دا..
علی حاجی زه‌ڵمی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌بین و ده‌یبینین له پشتگیری و پشتیوانی بۆ موسته‌فا كازمی كه ڕاسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسیه جیاوازه‌كانه‌وه ، چ وه‌ك لایه‌نی شیعی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان ده‌كات ، چ وه‌ك كورد و سوننه و توركمان و مه‌سیحی…هتد كه پشتگیری ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشبڕكێی لێهاتووه بۆ پشتیوانی و پشتگیری كردنی به‌ڵام دەتوانین بەروونی تێبینی ئەوە بكەین كە ئەم پشتگیریە رەهایە بێ هۆكار نیە….
كاتێك ورد ده‌بینه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه پشتگیری كوتله‌ی كورد و سوننه له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان نیه بۆ شیعه به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رام و مه‌به‌ستی خۆیانه چونكه پێیان وایه به‌بونی كازمی ده‌توانن ئه‌و ئامانجانه بێننه دی و له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته هۆی ناكۆكی زیاتری نێوماڵی شیعه چونكه ده‌زانن له‌م كاته‌دا كوتله شیعه‌كان ناتوانن كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر تاكه كاندیدێك ، له‌ئه‌گه‌ری یه‌كده‌نگ بوونی شیعه له‌سه‌ر كاندیدێك مه‌رامه‌كانی كورد و سوننه نادیده ده‌گیرێن ، بۆیه كورد و سوننه له‌م كاته‌دا ئه‌م هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و پشتگیری له كازمی ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردوو به‌تایبه‌ت دوای ڕزگاركردنی عێراق له چنگی ڕژێمی به‌عس تا به ئه‌مڕۆ ، لایه‌نه سیاسیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق هیچ كات كۆده‌نگ نه‌بوون له‌سه‌ر كه‌سێك ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه ڕۆڵی هه‌بێ له بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا ، بۆیه ده‌بینین حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان له به‌غداد شكڵین و ناتوانن ڕۆڵی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی و كاریگه‌ر بگێڕن له وڵات‌دا چونكه بڕیاره‌كانی ته‌نها له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن و پشتگیری ده‌كه‌ن و به‌شدارن تێیدا و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیاندایه ، ته‌نانه‌ت وای لێ هاتووه كاره‌كانی حكومه‌ته‌كانی عێراق پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه ، حكومه‌ت ئه‌جێندای حیزبه‌كان و بگره وڵاتان جێبه‌جێ ده‌كا كه ده‌بوو به پێچه‌وانه‌وه بێت.
بۆیه به‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه و به‌م شێوه په‌رش و بڵاوه و ئه‌و جیاوازی و ناكۆكیه قوڵه‌ی له‌ناو كوتله سیاسیه‌كاندا هه‌یه ، ئه‌سته‌مه بتوانرێ حكومه‌تێك پێكبهێنرێت و دابمه‌زرێت كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا بچه‌سپێنێت له باكووره‌وه بۆ باشوور به‌كورد و سوننه و شیعه و هه‌موو پێكهاته‌كانی تره‌وه و ده‌ستوور و یاسا سه‌روه‌ر بن له وڵات‌دا.
ئه‌م بارودۆخه‌ش بووه به گۆمێكی لێڵ بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن له‌ناو ئاوی لێڵدا مه‌له بكه‌ن و بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بپارێزن و ئامانجی خۆیان بهێننه دی ، كه خۆی له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و ساماندا ده‌بینێته‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خصی و حیزبیان خستوه‌ته پێش به‌رژوه‌ندی گه‌ل و وڵاته‌وه. بۆیه ده‌توانین به ڕاشكاوی دان به‌وه‌دا بنێین كه ته‌شكیلكردنی حكومه‌تێك كه بتوانێت حوكمی سه‌رتاسه‌ری عێراق بكات له‌م كاته‌دا خه‌ونه و دووره له واقع ، ئه‌م كابینه‌یه‌ی موسته‌فا كازمی ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێت ته‌نها حكومه‌تێكی شكڵی و ڕه‌مزی ده‌بێت ، ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی پیاده بكات چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕازیكردنی سه‌ركرده و كوتله سیاسیه‌كان بونیاد ده‌نرێت..