د.عبدالله وهرتی
١- دانانی پرسە وبەشداری کردنی. (مەبەست سەردانی خاوەن پرسەیە بۆدڵنەوایی ئەوشێوازە تەقلیدیە باوەی پرسە).
٢- کۆکردنەوەی خەڵک بەهەربیانوویەک و دروستکردنی قەرەباڵغی.
٣- سەردانی کردنی خزم وخێش وکەس وکار.
٤- سەردانی کردنی نەخۆش.
٥- قەرە باڵغی دروستکردن لە سەر گۆڕەستان لە کاتی ناشتنی مردوە كانمان.
٦- سەردانی کردنی دراوسێو جیران.دەکرێ هەمان پاداشت لە خودای گەورە وەرگرین لە ڕێگەی پەیوەندی تەلە فۆنی و سۆشیال میدیاوە دڵنەوایی وهەواڵپرسین ئەنجام بدەین
لەگەڵ هەریەکێک لەوانە.هۆكارە كان چین:
١- گەر خوا نەکردە ئەم ڤایرۆسەت هە بوو دەبیتە مایەی مەترسیێکی گەورە لەسەر گیانی سەدان بگرە هەزاران کەس ئەوەش تاوانێكی گەورەیە بە هۆی تۆوە پەتایەكی کوشندە لە نێو کۆمەڵگە بڵاو بێتەوە.
٢- پاراستنی گیانی خەڵک لەئەستۆی هەرتاکێکی موسوڵماندایە بە ئەنجامدانی ئەوکارانەی باسمانکرد بە نیەتی پاداشت گیانیان دەخەیتە مەترسیەوە ئەوەش ڕێگە پێدراو نیە لە شەریعەتی ئێمەدا.
٣- پچراندنی ئەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیانە بۆ ماوەیەكی كاتیە نەك بەردەوام، بۆیە با خۆمان بگرین وئاراممان هەبێت پشتیوان بە خوا ئەو دۆخە تێدە پەڕێت و هەموو شتەكانمان ئاسایی دەبێتەوە.
خودایە بۆخاتری ناوە پیرۆزە جوانەکانت ئەو پەتاو بە ڵایە گەورەیە لەسەر کۆ مەڵگەی موسوڵمان وتەواوی جیهان هەڵگری بەتایبەت ووڵاتی خۆمان اللهم امین.