
رێنماییەکانی م. طاهر بامۆکی بۆخۆپارێزی لەپەتای کۆرۆنا
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی و كوردستان به گشتی:
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ڕێزان لای هه‌مووتان ئاشكرایه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و چه‌ندین كه‌سی ئه‌و وڵاته تووشی بوون و حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ڕاگه‌یه‌نراوه و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌خۆشه‌كان كردووه و زۆرینه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه و له‌چاو ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاتی چیندا كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و نیو مرۆڤه ڕێژه‌ی مردنه‌كه كه‌مه, پاشان له چه‌ند وڵاتێكی تری وه‌ك ئێران و ئیتالیا و كۆریای باشوریش ده‌ركه‌وت كه هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه كه له چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان, ئێستا له زیاتر له شه‌ست وڵاتی جیهاندا ده‌ركه‌وتووه, ئه‌وه‌ی من وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی پێش نوێژ و وتارخوێنی شاره‌كه‌م هه‌ڵه‌بجه ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم به به‌ڕێزتان ئه‌م چه‌ند خاڵه‌یه:
1- پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت متمانه‌ی ته‌واوتان به فه‌رمایشتی خوای په‌روه‌ردگار هه‌بێت كه ده‌فه‌رموێت: “وماكان لنفس ان تموت الا باذن الله كتابا مؤجلا…” كه‌واته تۆی به‌ڕێز دڵنیابه ژیان و مردنت به بڕیاری خوایه و به نه‌خۆشی و هۆكاره‌كانی تر نییه.
2- خوای په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داوایان لێ كردووین خۆمان بپارێزین له هه‌موو په‌تا و به‌ڵا و ئافات و نه‌خۆشینێك, به پاك و خاوێنی و خواردنی پاك و جل و به‌رگی پاك و دووركه‌وتنه‌وه له شتی پیس و كاری پیس و خواردن و خواردنه‌وه‌ی پیس.
3- خوا و پێغه‌مبه‌ر داوایان لێكردووین خۆمان به‌هێز بكه‌ین له‌ڕووی جه‌سته و عه‌قڵ و ڕۆحه‌وه به وه‌رزش و به زانست و به زیكر “واعدوا له‌م ما استطعتم من قوه…”, (المؤمن القوی احب الی الله من المؤمن الضعیف وفی كل خیر…) كه‌واته چۆن زیكری خوا پێویسته و فێربوونی عیلم واجبه ئاواش وه‌رزش پێویسته له‌سه‌رمان ڕۆژانه ئه‌نجامی بده‌ین.
4- له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا ئه‌مر كراوه ئه‌گه‌ر په‌تا و تاعون له شوێنێ سه‌ری هه‌ڵدا دانیشتووانی ئه‌و شوێنه نه‌ڕۆن بۆ شوێنی تر, وه خه‌ڵكی شوێنه‌كانی تریش نه‌ڕۆن بۆ ئه‌وێ, هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ با كه‌سی ساغ نه‌ڕواته لای نه‌خۆش و نه‌خۆشیش نه‌ڕواته لای ساغ. ئه‌مه ئه‌مری خوایه, ئیتر نابێت تۆی به‌ڕێز بێ ئه‌مری خوا بكه‌یت و بڵێیت خوا حسێبه, له گوێ بكه و بڵێ خوا حسێبه.
5- ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه با زۆر ئاسایی به‌ده‌م بڕیاره‌كانی ته‌ندروستی و حكومه‌ته‌وه بڕۆن له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان و كه‌س و كاریان و هاونیشتمانیان, جا ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت سه‌لامه‌تن له‌و په‌تا و ڤایرۆسه به‌ڕێزه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌س و كاری خۆیان, خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر هه‌ڵگریش بوون له‌و شوێنه تایبه‌تانه باشترین چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت پزیشك ئاگاداریانه.
6- سوپاس بۆ خوا ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه زۆر زۆره و ڕێژه‌ی مردن ته‌واو نزمه و نزیكی صفره, ئه‌و گلدانه‌وه‌یه بۆ دڵنیابوون و سه‌لامه‌تی ئه‌وانه خۆ بۆ به‌ر په‌تی سێداره‌مان نابه‌ن و ڕقیان لێمان نییه, من وا ئه‌زانم حكومه‌ت له هه‌موو شتێك‌دا كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووبێت, له به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌دا زۆر باش لێبڕاوه ئێمه‌ش ده‌بێت هاوكاری ده‌زگاكان بكه‌ین و وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی له‌مه‌وپێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته مه‌كه‌ن.
7- كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی و ته‌وقه و ده‌ست و ماچ و به‌كارهێنانی كلینیكس و ده‌مامك له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵامه‌تیانه یا پژمه و كۆكه‌یانه چونكه به هۆی پریشكی ده‌مه‌وه ده‌ڕوات بۆ كه‌سانی تر, له ڕێگه‌ی پیسایی كه‌سی توش بووه وه ده‌گوازرێته‌وه كاتێك باش ده‌ستی نه‌شۆرێت و ده‌ست بدات له ده‌رگاو ئامێر و كه‌سانی تر, بۆیه زۆر پێویسته به شامپۆ و صابوون جوان ده‌ستمان بشۆرین.
8- سوود وه‌رگرتن له‌و خواردنانه‌ی به‌رگری به هێز ده‌كه‌ن و ڤیتامین سی یان تیایه, كه‌متر سوود له خواردنی ده‌ره‌كی وه‌ربگرین و زیاتر كه‌ڵك له خواردنی خۆماڵی پاك و به سوود وه‌ربگرین.
9- سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ لای نه‌خۆش ڕابگرین تا ئه‌م په‌تایه كۆتایی دێت, به‌یارمه‌تی خوا نا گاته دوو مانگ كۆتایی پێ دێت چونكه له‌گه‌ڵ گه‌رمادا داماوه و نامێنێ, سه‌ردانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش مه‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه هاتونه‌ته‌وه تا ته‌ندروستی ده‌یانێرێته‌وه ماڵه‌وه.
10- پرسه و شایی و ئاهه‌نگ و یاده‌كان ڕابگیرێن تا ئه‌م په‌تایه به‌سه‌ر ده‌چێت, بۆ جومعه و جه‌ماعه‌تیش ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته په‌تاكه بڵاو بوویه‌وه زانایانی به‌ڕێزی لیژنه‌ی فتوا له‌بیری ئه‌وه‌دان ڕێوشوێنی شه‌رعی بۆ ئه‌وه‌ش بدۆزنه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن, ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر نه‌خۆشی یه‌كیان هه‌یه یا به‌رگرییان نزمه یا پیر و په‌ك كه‌وته‌ن یا مناڵن ده‌توانن نه‌ڕۆنه جومعه و جه‌ماعه‌ت, بیانوی شه‌رعی یان هه‌یه و گوناهبار نابن.
11- به‌ڕێزان صه‌ده‌قه و خێركردن یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی مرۆڤ له به‌ڵاو ئافات ده‌پارێزێت، بۆیه چه‌ندتان پێ كرا ده‌ستگیرۆیی هه‌ژاران بكه‌ن تا په‌روه‌ردگار بیكات به قه‌ڵغان له نێوان ئێوه و ئه‌م په‌تایه‌دا.
12- خاڵی كۆتاییم خوا ده‌فه‌رموێت به پێغه‌مبه‌ر “قل لن یصیبنا الا ماكتب الله لنا هو مولانا وعلی الله فلیتوكل المؤمنون….” خوا ده‌فه‌رموێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م بڵێ توشمان نابێت مه‌گه‌ر شتێك خوا نوسیبێتی له‌سه‌رمان كه دووچاری ببین, خوایه پشتیوانمان و پارێزه‌رمان, با ئه‌وانه‌ی پشت ده‌به‌ستن ته‌نها پشت به خوا ببه‌ستن.
له‌گه‌ڵ هیوای شیفا بۆ تووشبووان و دۆعای خێر بۆ هه‌مووان كه خوا بمانپارێزێ و ئه‌م په‌تایه‌ش وه‌ك هه‌موو به‌ڵا و ناخۆشی یه‌كانی تری گه‌لی كورد كه كۆتاییان هات خوا كۆتایی پێ بهێنێ و بڕوا و نه‌یبینینه‌وه: اللهم انا نعوذ بك من البرص والجنون والجذام ومن سييء الاسقام. اللهم انا نسالك العافیه. اللهم انا نعوذ بك من الفتن ما ظهر منها وما بطن, اللهم اجعل هذا البلد امنا وسائر بلاد المسلمین واحفظنا من بین ایدینا ومن خلفنا ومن ایماننا ومن شمائلنا ومن فوقنا ومن تحتنا یا قدیر و ياحفيظ و یا شافی و یاكافی یا ذا الجلال والاكرام, وصلی الله علی حبیبنا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین والحمد لله رب العالمین والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته…