ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستاننوسەران
کۆنگرەی ئەنتالیا و بەشداری شێخ عرفان عبدالعزیز

کۆنگرەی ئەنتالیا و بەشداری شێخ عرفان عبدالعزیز
سلام کریم عبدالله ✍️باسک نێت
کۆنگرەی دیپلۆماسی ئەنتالیا، کە بە ناوی Antalya Diplomacy Forum ناسراوە، لە ژێر ناونیشانی ( نەخشە کێشانی سبەینێ ، بەڕێوەبردنی نادیارەکان ) ،یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییە گەورەکانی جیهان لە ڕۆژانی ( ١٧ بۆ ١٩ ) ی ئەم مانگە لە تورکیا و لە ئەنتالیایی گەشتیاری بەڕێوە دەچێت .ئەم کۆنگرەیە بووەتە وێستگەیەکی گرنگی گفتوگۆی ( سیاسی، ئاشتی ، ئابوری ، دیپلۆماسی )و چاوی زۆر لە وڵاتان و میدیاکانی جیهانی لەسەرە کە هاوشێوەی داڤۆسە .
کۆنگرەکە گرنگییەکی گەورەی جیهانی هەیە و بەشێوەیەک ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتان خۆیان نوێنەری وڵاتەکانیان دەکەن و هاوکات دەیان وەزیر و کاربەدەستی پەیوەست و کەسانی کاریگەری دیبلۆماسی و سیاسی بەشدارن و تێیدا بابەتە گرنگەکانی وەک ئاشتی نێودەوڵەتی، کێشەکانی ناوچەکە و ئابووری جیهان باسی لێوەکرێت.
دەرفەتێکی باش دروست دەبێت بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و کەمکردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان لە ناوچەکەدا .
کاریگەری ئەم کۆنگرەیە بە ڕادەیەکە بووەتە یەکێک لە گرنگترین پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتدا.
بەشداری شێخ عِرفان عبدالعزیز و گرنگی سیاسییەکەی :
لە لیستی بەشدارانی ساڵی 2026 دا، ناوی Sheikh Irfan Abdulaziz وەک یەکێک لە میوانە فەرمییەکان دیاریکراوە. ئەو بە سەرکردەیەکی سیاسی و ئایینی سیاسەتوانێکی لێهاتوو لە هەرێمی کوردستان و جیهانی ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناسراوە ،بەشداریکردنی لەم کۆنگرەیەدا گرنگی تایبەتی هەیە، چونکە: یەکەمین جارە سەرکردەی حزبێکی ئیسلامی کوردی بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکات و بەو باگراوندە ئاینی و سیاسی و سەربازییەی کە هەیەتی دەتوانێت کۆنگرەکە وەک دەرفەتێک مامەڵە لەگەڵدا بکات
بۆ باسکردنی بابەتەکانی ئاشتی، دروست کردنی لۆبی بەهێز بۆ پاراستنی کورد لەم شەڕ و ئاڵۆزیانەی لە ناوچەکەدا هەیە و دووبارە چونەوە ناوەوەی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ناو هاوکێشە سیاسییە گەورەکانی ناوچەکە.
کەواتە کۆنگرەی ئەنتالیا تەنها کۆبوونەوەیەکی فەرمی نییە، بەڵکو پلاتفۆرمێکە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا، دروستکردنی هاوبەشی نوێ و دروستکردنی ڕێگای چارەسەری بۆ کێشەکانی جیهان. بەشداری کەسانی وەک شێخ عِرفان عبدالعزیزیش نیشانەی ئەوەیە کە دەنگی کوردستان و ڕەوتە سیاسی و ئایینییەکانی ناوچەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا جێگەی گرنگی و بایەخی وڵاتانی ناوچەکەن.




