نوسەران

باشترین کارێک ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە موسڵمانان بگەڕێنەوە بۆ لای خوا

حەسەن کەرکوکی

وەپاشان یەک بگرین چیتر پەرتەوازە نەبین ئاخر هۆکاری ئەو پەرتەوازی و نەبوونی یەک دەستەی و ڕێکخستمانە هەر ڕۆژەو بە جۆرێک و بەناوێکەوە تێری خۆیان بەرامبەر موسڵمانان و دینەکەمان دەهاوێژن وادەبینین ناحەزانی ئیسلام و موسڵمانان بەردەوام هەڕەشەو گوڕەشە ئەکەن بە شێوەی جیاواز و لە مەنبەعی جیاوازەوە کە دەسەڵاتێک ئەگەر دژی ئیسلام و موسڵمانان نەبێت ناکەوێتە چوارچێوەی هەڕەش و گوڕەشە و داخستنی مزگەوت و ڕێگری لە زانایانی ئاینی و میمبەر و میحراب. زۆر ڕێگا دەگرنەبەر بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامی بدەن و ئەوەی لە عەقڵ و بیر و هزریاندایە دەیانەوێت بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامی بدەن بەڵام بۆیان ناچێتە سەر و هێشتا ڕێگریەکان ڕێی لێگرتوون.
دەخوازم لەم بابەتانەی دواییەوە بەرامبەر دینەکەمان و موسڵمانان دروست بوو لە وتاری نا عەقڵی و بەرامبەرکێ و ڕێگری و چەندانی تر باش تێگەیشتبین و بیرێک بکەینەوە بۆ دروستکردنی یەک خطابی و یەک وتاری ئیسلامی و یەکانگیری موسڵمانان و دورکەوتنەوە لە پەرتەوازەی و دورکەوتنەوەمان بەرامبەر یەک.
براتان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close