تەندروستینوسەران

ڤایرۆسی کۆرۆنایی نوێ و سەلامەتی خۆراک

هاوسەر سیامند حسێن

ماستەر لە سەلامەتی و کوالیتی خۆراک ڤایرۆسی کۆڕۆنا چی یە ؟ ڤایرۆسی تاجی لە خێزانی ڤایرۆسەکانە هێرش دەکاتە سەر کۆئەندمی هەناسەدان و نیشانەکانی نزیکن لە نەخۆشیەکانی هەڵامەت ئەم ڤایرۆسە نەخۆشیەکانی تر دەگرێتەوە وەکو نەخۆشیەکانی مارس کۆڤ و سارس کۆڤ .. ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید١٩، کە بۆ یەکەمجار لە شاری وهانی چین ناسێندرا.

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خۆراک دەگوازێتەوە؟ هەتا ئێستا یەکلای نەبووتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی خۆراکەوە بگوازێتەوە وهەروەها هیچ بەڵگەێک نیە لە ڕێگای خواردنەوە بڵاوببێتەوە (کاربەدەستانی ئەوروپی بۆ سەلامەتی خۆراک ) ئاماژە بەوەدەکەن هیچ بەڵگەێک نیە کە خۆراک وەکو سەرچاوەی یان ڕێگاێکی شیاو بێت بۆ بڵاوبوونەوەی .

ئاماژە بەئەزموونی ڕابروو کە دوای بەرپابوونی نەخۆشی بەهۆی ڤایرۆسی مێرس کۆڤ و سارس کۆڤ و نەخۆشیەکانی تری هەناسە .

بەڵام لەڕێگای مرۆڤ و ئاژەڵ دەگوازێتەوە ئامۆژگاریە گشتیەکانی سەلامەتی خۆراک ؟ هەموو کەسێک پێویستە پاک و خاوێن بێت لەکاتی مامەلەکردن و ئامادەکردنی خۆراک . ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆپاراستن لەوبارەیەوە

• شوشتنی دەستەکان لە نێوان خۆراکە بە خاوی و کوڵاندنی خۆراکە

• کوڵاندنی تەواو و مامەلەێکی سەلیم لەکاتی کوڵاندنی گوشت

• داپۆشینی دەم و لوت کاتێک کۆخە یان پژمینت هەبێت

• دوورکەوتنەوە لەهەر کەسێک نیشانەکانی نەخۆشی هەناسەدان وەکو کۆخە و پەسو ڕێکاری تری خۆپاراستن ئەوەیە ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی هەناسەدانت هەبوو چێشتخانە بەجێبهێلە بۆ کەسانی تر و سەردانی پزیشک بکە لەژێر چاودێری بمێنەوە .

دوورکەوتنەوە لە خۆراکی بازرگانی؟ خۆرکی بازرگانی دەبێت مەرجەکانی (Good Hygiene Practices ) واتە پەیڕەوکردنی خاوێنی باش وەکو مەرجە داواکراوەکانی ستانداردی سەلامەتی خۆراک کە ئەمانە دەگرێتەوە وەکو

• پاک کردنەوە و تعقیم کردنی ڕووی خۆراک و هەموو ئەو شتانەی بەرخۆراک دەکەون وکو مێز و کورسی و چەقۆ …..هتر

• دەستت شۆردن بەشێوەی تەواو و دووبارەکردنەوەی ناوە بەناوە

• جێبەجێ کردنی پێوانەی کرداری بۆ پاڕێزگاری لە تێکچوونی خۆراک بەهۆی مامەلەی خۆراکەوە.

دەکرێت سەوزە و میوەکان بەماددەی میکروپ کوژ بشوڕێت و پاک بکرێتەوە وەکو ماددەی پەرمەنگەنات یان پەرمەنگەناتی پۆتاسیوم بۆماوەی ١٥-١٠ خولەک چۆنیەتی ئامادەکردنی پەرمەنگەنات روونی دەکەینەوە بەئاو ١ بەش لە ١٠ بەبەکارهێنانی ٠.١ گیراوی پەرمەنگەنات.

یاخود کەمێک پەرمەنگەناتی پۆتاسێوم دەخەیتە یەک لتر تەشتە ئاو. بۆیە ئێمە خەلک هانەدەین پابەندی ڕێگای کرداری سەلامەتی خۆراک بن بۆ ئەوەی مەترسی کەم بکەنەوە لەوانە :

• مامەلەکردنی خۆراک بە تەندروستی ، ئەگەر کەسانێک کۆخە ، تا ، تەنگە نەفسی ، رشانەوە ، سکچوون یان نیشانەکانی تری نەخۆشی هەبوو دووربکەوێتەوە لەمانەوە لە چێشتخانە.

• دەست شۆردن بۆ کەم کردنوەی مەترسی نەخۆشی. شوشتنی دەست پێش ئامادەکردنی خۆراک وە هەروەها لەماوی ئامادەکردنی خۆراک .

• شۆردنی میو و سەوزەکان بەرشاندنی ئاو پێش پارچەکردن یان نۆژکردنی .لەگەڵ ئەوەشدا شوشتنی بەرهە کشتوکالیە تازەکان بۆنمونە سەرکە خاس بیدیتە بەر ئاوێکی ڕۆیشتوو پێش پارچەکردن و پێشکەش کردن . دواتر ئیتر پێویستی بە شۆردنی زیاتری نیە!

• کوڵاندنی تەواو . کوڵان زۆرترین میکرۆبە زیانبەخشەکان لەناودەبات لەوانەش ڤایرۆسی کۆرۆنا.

• پاک کردنەوە و خاوێنکردنەوەی رووبەری ڕووە بەرکەوتەکان یان دەستپێکەوتەکان وەکو لوت و پرژاندنی ئاو ، پاککردنەوەی تەختە قیمە ، مێز ، قاپ و قاچاخ ، هەر جۆرێکی تری خۆراکە بەرکەوتوەکان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close