
مارک ساڤایا:
ئەمریكا پشتیوانی عێراقێكی بەهێزو سەربەخۆ دەكات
باسک نێت
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگۆتووەكانی ئەمریكا بۆ عێراق دەڵێت: ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوشانی عێراق رادەوەستێت لە هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی بەهێز و سەربەخۆ.
ساڤایا لە سەكۆی “ئێکس” نوسیویەتی: داهاتووی عێراق بەهۆی خەڵکە بەتواناو زیندووەکەیەوە گەشاوە دەردەکەوێت، کە بە بەهاترین سەرچاوەیە دادەنرێت هەر نەتەوەیەک خاوەنی بێت.
ئاماژە بەوەش دەكات، لەم ساڵانەی دوایدا عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا وڵات خۆی بۆ قۆناغێکی چارەنوسساز لە گەشتە دیموکراسیەکەیدا ئامادە دەکات، با ئەم گوڕوتینە بپارێزین.
جەختیش دەكات: ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا رادەوەستێت کە بەرەو پێشەوە دەڕوات، بەهێز و سەربەخۆ و دوور لە میلیشیاکان كە لە دەرەوە پشیتوانیان دەكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




