
لەسوریا شەڕی نێوان پاشماوەکانی ئەسەدو گروپە چەکدارەکان دەسیتپێکرد
باسک نێت
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پۆلیسی شاری تەرتوس هەوڵی داوە ئەفسەرێکی پێشووی سەربازی دەستگیربکات بەڵام توشی روبەڕوبونەوە بوونەو چەندین کارمەندیان کوژراون.
روانگەی سوریا، ئەوەشیخستوەتەڕوو ، هێزە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە هەوڵیانداوە ئەو ئەفسەرە دەستگیربکەن کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی زیندانی سیدنایا، بەڵام رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەو هێزە و چەکدارانی سوپای پێشووی سووریا روویداوە و بەهۆیەوە 14 پۆلیس کوژراون و 10ــی دیکەش برینداربوون.
دەشڵیت لەو روبەڕوبوەوەیەدا سێ چەکداری سەر بە سوپای پێشووی سووریا کوژراون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە