ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئەمریكییەكان داوایان لە بەرپرسانی عێراقی كردووە دەستوەردان لە پێنج دامەزراوەی گرنگ رابگرن

ئەمریكییەكان داوایان لە بەرپرسانی عێراقی كردووە دەستوەردان لە پێنج دامەزراوەی گرنگ رابگرن
باسک نێت
عەدنان زورفی، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، ئەوەی لە ئەمریكییەكان تێگەیشتووین لەكاتی گفتوگۆكاندا، داوایان لە بەرپرسانی عێراق كردووە دامەوزراوەكانی ( كۆمپانیای سۆمۆو بانكی ناوەندی و ئاژانسی دژە تیرۆرو هەواڵگری و دەزگا ئەمنیەكان) بگڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی كاتی دروستبونیان.

زورفی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا وتی، ئەمریكییەكان داوایان كردووە، عێراق وەك سیستمی سیاسی دەست هەڵبگرێَت لەو پێنج دامەزراوەیەدا و دەستوەردان نەكات لە وردەكارییە تەكنیكیەكانی، ئەگینا دووچاری كێشەو سزا دەبنەوە، بەوپێیەی ئەم دامەزراوانە كاریگەرییان هەیە لەسەر سزاكانی سەر ئێران، وێراى ئەوەى ئەمانە دەزگای دەوڵەتین و پەیوەندییان بە حكومەتەوە نیە، چونكە حكومەتەكان دێن و دەڕۆن، بەڵام دەوڵەت دەمێنێتەوە.

وتيشى، ئەم دامەزراوانە بەپارەی باجدەری ئەمریكا دروستكراون و ئامادەكراون و راهێنانێكی زۆر ئاست بەرزیان پێكراوە، بۆ تائیفەو كۆمەڵێك خەڵكی دیاریكراو دروست نەكراون، بەڵكو بۆ هەموو عێراقییەكان دروستبووە، بەڵام لە ئێستادا بوون بە دامەزراوەی حكومەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close