عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند رێوشوێنێک لەبەرژەوەندیی مامۆستایان دەگرێتەبەر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە چەند رێوشوێنێک لەبەرژەوەندیی مامۆستایان بگرێتەبەر.

باسک نێت

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەروەردە، لەگەل دەستپێکی ساڵی نوێ، رێوشوێنی جدی دەگرنەبەر کە سوودی بۆ مامۆستایان و دەستەی فێرکردن هەیە لەڕووی دەروونی و بەرقەراربوونی خوێندن لەنێو قوتابخانەکاندا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بڕیاریانداوە لەنێو بینای قوتابخانەکان و بەتایبەت بێنا نوێیەکان هۆڵێکی فراوان بەهەموو پێداویستییەکانیەوە دابین بکرێت و بکرێن بە دایەنگە بۆ منداڵانی مامۆستایان و دەستەی فێرکردن کە ئەمەش رۆڵێکی گەورەی دەبێت لەبەرقەرارکردنی ڕەوشی مامۆستایان لەڕووی درونییەوە، هۆکارێکیشە تا مامۆستایان بە توانایەکی باشترەوە وانەکان بڵێنەوە، بەمەش پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی گشتی لێی سودمەند دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close