
باسک نێت – کەرکوک
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ سێشهممه 2/1/2024، بە بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، هێزەکانی سوپای عێراق ههڵیانكوتایه سهر گهڕهكی نەورۆز کە 120 ماڵ دەبن و سەرجەمیان کوردن، داوایان لێ کراوە کە ماڵەکانیان چوڵ بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ماڵانە خانووهکانیان کڕیوەتەوە و موڵکی خۆیانە.
وەک هاووڵاتیان ئاماژەی پێدەکەن، لە دوای خیانەتەکەی 16 ئۆکتۆبەری 2017ـهوه، پارێزگاری کەرکووک هەوڵی ئەوەی داوە، کورد لەو گەڕەکانە دەربکات و عەرەبی هاوردە بکاتە شوێنی ئەوان، خهڵكی گهڕهكهكه داوا لە بەرپرسانی کورد دەکەن بچن بە دەنگیانەوە بۆ ئەوەی كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
گەڕەكی نەورۆز دەكەوێتە باشووری شاری كەركووك و لە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق لە ساڵی 2003 دروست كراوه و دانیشتوانی كوردن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە