جیهانعێراقهەواڵ

زەیدی : پابەندبوونی حکومەتەکەمان دووپات دەکەینەوە بۆ پێشخستنی هاوبەشی ئابوری ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا

زەیدی لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ بەغداد:
پابەندبوونی حکومەتەکەمان دووپات دەکەینەوە بۆ پێشخستنی هاوبەشی ئابوری ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا
باسک نێت
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ کۆتایی هاتنی سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن و گەڕانەوە بۆ بەغداد، سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان بۆ ئیدارەی سەرۆك ترەمپ و گەلی دۆستی ئەمریکا دەردەبڕین بۆ پێشوازی گەرم و پێزانینیان.

زەیدی درەنگای شەوی رابردوو لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: پابەندبوونی حکومەتەکەمان دووپات دەکەینەوە بۆ پێشخستنی هاوبەشی ئابووری ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و بەهێزکردنی متمانە بەیەکترو دیدگای هاوبەش بۆ داهاتوو، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەی هاوکارییە کە ئەنجاممان داوە لە بوارە جیاوازوەكان، کە دەبێتە هۆی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و تەواوی ناوچەکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close