عێراق

عێراق 50 ملیار دیناری گەندەڵی لە 2024 دا گەڕاندووەتەوە

‏باسک نێت

لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گێڕانەوەی 50 ملیار دیناری گەندەڵیی لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2024دا حكومەت سەركەوتوو بووە لە گێڕانەوەی 50 ملیار دیناری گەندەڵكاران لە دەرەوەی وڵاتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێ: ئەو 50 ملیار دینارە لە دۆسیەی دزی سەدەدا بووە. هەر وەك بەڕێوەبەری گشتی پاڵێوگەكان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنانیش لە هەمان ساڵدا گەڕێنراونەتەوە عێراق.

لە ماوەی نێوان ئەیلوولی 2021 تا ئابی 2022 لە ڕێی دۆسیەیەكەوە بە ناوی دزی سەدەوە لانیكەم دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری عێراق دزرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close