
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن ئەوا پێش هاتنى جەژنى قوربان هێزە ئەمنییەکان دوو مووچە وەردەگرن.
باسک نێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، موچەى مانگى 4 و 5ی هێزە ئەمنییەکانى هەرێم کە بەهۆى وردبینیکردن لە ناوەکانیان کێشەى بۆ دابەشکردنى موچەکانیان دروستبوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر حکومەتى هەرێم و فیدراڵ بگەنە رێککەوتنى بنەڕەتى لەبارەى لیستى ناوەکانیان تا کۆتاییهاتنى تەوطینى موچەکانیان، ئەوا پێش هاتنى جەژنى قوربان هێزە ئەمنییەکان دوو مووچە وەردەگرن، کە موچەى مانگەکانى چوار و پێنجە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەش کێشەی مووچە بۆ ئەم مانگەش چارەسەر دەبێت و پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی 5 دابەش دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە