ئەندامێکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، له په‌رله‌مان جۆرێك له كۆده‌نگى هه‌یه بۆ هه‌موارى یاساى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى. ده‌شڵێت: “ڕێككه‌وتن هه‌یه دووباره چاو به بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشنینیدا بخشێنرێته‌وە”.
مزر كه‌ره‌وی، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەکان وتى: “دوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019، كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌ركه‌وتن”.
وتیشی: “ئێستا پێویستی به‌وه‌یه دووباره چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 63 ساڵه‌وه بۆ 60 ساڵ بكرێت”.
کەرەوی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌وه دامه‌زراوه‌كانی وڵات له توانای شاره‌زایانی زانستی و كارگێڕی له بواره جۆراوجۆره‌كاندا بێبه‌شده‌بن.
دەشڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گفتوگۆكراوە و گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینیی ساڵی 2019.