كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی: یەکشەممە دەگەڕێینەوە سەر کار

باسک نێت – سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە کارمەندەکانیان رازی بکەن لە یەکشەممەوە بگەڕێنەوە سەر کار و هاوڵاتیاین دەتوانن سەردانیان بکەن.
عه‌مید ئاسۆ محەممه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “بە هەوڵێکی زۆر توانیومانە بەشێکی کارمەندەکانمان رازی بکەین کە لە رۆژی یەکشەممەوە بگەڕێنەوە دەوام”.


وتیشی: “هاوڵاتی هەیە ساڵنامە یان مۆڵەتی بەسەردەچێت و بۆ ئەوەی سزای ماددی نەدرێت، دەبێت نوێی بکاتەوە، ئێمەش لەم دۆخەدا دەمانەوێت لە بەرژەوەندیی خەڵک بگەڕێنەوە سەر کار”.


بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی شوباتەوە، لە 17ی ئەم مانگەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و مامەڵەی هاووڵاتییان رایی ناکەن.


تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 600 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close