جیهانهەواڵ

بەپەلە.. بومەلەرزەیەك لە ئەفغانستان ڕوویدا زیاتر لە (250) کەس گیانیان لە دەستدا

میدیای ئەفغانستان:
بومەلەرزەیەك لە پارێزگای نانگەرهاری ئەفغانستان (250) كوژارو (500) برینداری لێكەوتووەتەوە

باسک نێت
میدیای فەرمی دەوڵەتی ئەفغانستان ئەمڕۆ بڵاویكردەوە: لە ئاكامی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو، لانیکەم (٢٥٠) کەس گیانیان لە دەست داوەو (٥٠٠) کەسی دیکەش بریندار بوون.

دامەزراوەی روپێویی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاندووە: بومەلەرزەیەک بە گوڕی (6.0) پلە بە پێوەری رێختەر لە کاتژمێر (19:17) بە کاتی (گرینچ)، کەمێک بەر لە نیوەشەو بە کاتی ناوخۆیی، پارێزگای نانگەرهاری لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، نزیک سنوری پاکستان هەژاندووە.

دامەزراوەی روپێویی جیۆلۆجی ئەمریکی راشیگەیاندووە: بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر روویداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close