جیهانهەواڵ

ئێران: هەڕەشە دەکات دەڵێت وەڵامی توندمان دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق دەکات و دەڵێت “وەڵامی توندمان دەبێت”.

باسک نێت

ناسر کەنعانی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند “ئەو هێرشەی ئیسرائیل پێشێلكردنى ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکانه‌ بەتایبەتی به‌ ئامانجگرتنى كه‌سه‌ دیبلۆماسییه‌كان”.

وتیشى “پێویسته‌ بە توندترین شێوە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئیدانە بکرێت”.

هەروەها “کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پارێزراوبوونی مافی خۆی، وەڵامی توندی دەبێت بۆ بکەرانی ئەو کارە”.

شەوی ڕابردوو ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ى ئێرانى له‌ دیمه‌شق به‌ ئامانجگرت و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران كوژران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close