
لە نوسراوێکی فەڕمیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، هەڕەشەی ڕاگراتنی مووچەی مامۆستایانی هەولێر دەکات.
باسک نێت
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەولێر، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانەکانی شاری هەولێر کراوە دەڵێت ”هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک تا ڕۆژی پێنجشەممە، بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من نەکات ئەوا مووچەکەی رادەگیرێت”.
بەپێی نوسراوەکەی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا “هەژماری من”یان نەکردووەتەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، 18/7/2024 خۆیان تۆمار نەکەن، ئەوا مووچەکانیان رادەگیرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە