هەواڵ

بەغداد پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێرێت ؟

باسک نێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێشتا حکومەتی عێراقی مەرجەکانی (توطین)ی موچەی نەسەپاندوە و پێدەچیت تا یەکلاییکردنەوەی ئەو پرۆسەیە ناردنی پارەی موچە بەردەوام بێت، ئەگەر لیستی موچەی فەرمانبەران کێشەی نەبێت، پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی رەمەزان پارەی موچەی مانگی (ئازار/3) رەوانەبکرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵییەکان جێگیر دەکرێت، حکومەتی عێراقی لە ناردنی پارەی پێویست بۆ موچە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، موچەی مانگی (ئازار/3) لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دەنێردرێت و ئەم زانیارییانە بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کراوە.

باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراقی بۆ ئەم مانگە توند نییە لە سەپاندنی مەرجەکانی تەوتین بۆ خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران، ئەگەر گرفت لە لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبێت، پێش چەژی رەمەزان موچەی مانگی (ئازار/3)ی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close