عێراقكوردستانهەواڵ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر پێدانی مووچە بە هەرێم لەلایەن بەغداوە سکاڵایەک یەکلادەکاتەوە

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیارە سبەینێ‌ 3ی نیسانی 2024، دادگاکە لەسەر سكاڵایەکی مستەفا سەند، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە دژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەبارەت ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بە بڕی 618 ملیار دینار بەمەبەستێ دابەشکردنی مووچە كۆدەبێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەنەد لە سكاڵاكەیدا پێدانی ئەو پارەیە بە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، بە پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتی عیراق، وەسفكردووە.

جێی باسە بە مەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، بەغدا 618 ملیاری دیناری وەك قەرز بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەكردبوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close