به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق و رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی عیراقدا نه‌كرا، بڕیاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه به هه‌مانشێوه نوێژی هه‌ینی نه‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ئازاری 2020، ئیداره‌ی مه‌زاری حسه‌ینیه رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی درێژه‌دان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی ته‌ندروستی، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نوێژی هه‌ینی ناكرێت و چاوه‌ڕوانی باشتر بوونی دۆخی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
له 5ی ئازادا، ئیداره‌ی مه‌زاری حسه‌ینیه له شاری كه‌ربه‌لا به‌هۆی بڵاوبونه‌ویه كۆرۆناوه نوێژی هه‌ینیی له شاره‌كه بۆ كاتێكینادیار هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا 10 كه‌س گیانانله‌ده‌ستداوه و 71ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە